جەزائیر ١٥ ملیۆن دۆلار پشتگری دارایی بۆ دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) دەکات.
ئەحمەد عەتاف وەزیری دەرەوەی جەزائیر لە میانەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئونروا باسی لەو کرد کە وڵاتەکەی پشتگری دارایی بە ئونروا دەکات.
عەتاف وتی، "جەزائیر لە سەر بڕیاری سەرۆک کۆمار عبدالمجید تەبون ١٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی بە ئونروا دەکات."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هاوکارییە جگە لە هاوکارییەکانی دیکەی وڵاتەکەی بۆ ئونروا دەبێت و ئەم هەوڵەی وڵاتەکەی وەک ئەرکێک و مافێک وەسف کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٨٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوای دەستپێکردنی هێرش سەر کەناری غەززە پێنجەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو قۆناغەدا (دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین) هەموو جۆرە بەربەستێک دادەنێن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٨١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.